زانکۆی کۆیە بە بەدەستهێنانی ٩٤٥٧ سایتەیشن ژمارەی سایتەیشنەکانی لە گووگڵ سکوولەر بە بەراوورد لەگەڵ ریزبەندی پێشووتر بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرزکردەوە.

ماڵپەڕی وێبۆمەتریکس ریزبەندی TRANSPARENT RANKINGJULY 2023 (version 16.0)ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ریزبەندە زانکۆی کۆیە هەنگاوێکی بەرچاوی لە ژمارەی سایتەشنەکانی لە گووگڵ سکۆلار زیادیکردووە.

بە پێی دوواین ریزبەندی مانگی تەمووزی ٢٠٢٣ ژمارەی سایتەشنەکانی زانکۆی کۆیە گەیشتووەتە ٩٤٥٧ سایتەیشن ئەمەش بە بەراوورد لەگەڵ ریزبەندی مانگی کانوونی دووەمی هەمان ساڵ کە ژمارەی سایتەیشنەکان ٥٥٣٩ سایتەیشن بوو، زانکۆی کۆیە نزیکەی چوار هەزار سایتەشنی زیادکردووە.

هاوکات ژمارەی سایتەیشنەکانی ئێستا بە بەراوورد لەگەڵ ژمارەی سایتەیشنەکانی وەشانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کە ٤٥٤٦ سایتەیشن بوو ئەوە نزیکەی پێنج هەزار سایتەیشن زیادی کردووە.

 

 

زانکۆی کۆیە لە دوایین ریزبەندی ماڵپەڕی وێبۆمەتریکسدا دەستکەوتێکی گەورەی تری بەدەستهێنا

 

 

 

News Date
Image
زانکۆی کۆیە لە دوایین ریزبەندی ماڵپەڕی وێبۆمەتریکسدا دەستکەوتێکی گەورەی تری بەدەستهێنا