ناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەری بەهار دەستپێدەکات

Koya University, Behar English Language Centerناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەری بەهار دەستپێدەکات

ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) دەستپدەکات، کە تاقیکردنەوەکە لە ڕۆژی شەممە٢٠٢٢/١١/٥ ئەنجام دەدرێت، بە شێوازەی لای خوارەوە:

١-خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە:
https://lc.digital.gov.krd/#/login
بەستەری خوارەوە لینکی ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی دروستکردنی هەژماری ئەلکترۆنییە:
https://lc.digital.gov.krd/assets/training.mp4
٢-پێویستە تەنها یەکجار و بە ئیمەیلێک کە لەکاردا بێت ناوتۆمار بکەیت، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنت لە تاقیکردنەوەکەدا نابێت.
٣-ژمارەی کورسیەکان بەپێی توانای هەر سەنتەرێک دیاریکراوە و لەو ژمارە زیاتر وەرناگیرێت و لە کاتی پڕبوونەوەی کورسیەکان لەڕێگەی سیستمی ناوەندیەوە ئەو سەنتەرە توانای وەرگرتنی نامێنێت. بۆیە سەنتەری بەهار/ زانکۆ کۆیە تەنها (١٠٠) خوازیار وەردەگرێت. 
٤- ئەو بەشداربووانەی کە لە مانگی (٢) شوباتی ٢٠٢٢  تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە مافی بەشداریکرنیان نییە (تەنها ئەو بەشداربووانەی کە ئێستا لە ئاستی سەرەتایی Beginner دان و خولیان بۆ نەکراوەتەوە مافی بەشداریکردنیان ئەبێت).
٥- پێویستە خوازیار سەرجەم داتاکانی بەڕاست و دروستی پڕ بکاتەوە و لە لایەن سەنتەری زمانەوە داتاکانی پەسەند بکرێت، ئیمەیلی پەسەندکردنی داتاکان پرینت بکات پاشان دەتوانێت پسوڵە ببڕێت. 
٦-لە پاش بڕینی پسوڵە، وێنەیەک لە پسولەکەی هاوپێچ دەکات لە بەشی داواکاری ناو هەژمارەکەی، پاش ووردبینی و پەسەندکردن، خوازیار دەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکە بکات.
٧- پێویست ناکات سەردانی سەنتەری بەهار بکەی هەتا دوای دروستکردنی هەژمارە ئەلکترۆنییەکە و هاوپێچکردنی پسولەکەت.
*تێبینی
أ. ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە خولی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زانکۆی حکومییەکان بەکاردێت و ماوەی ساڵێک کاری پێ دەکرێت، بەڵام بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ خاڵێکی پێوەرناگیرێت لە کێبڕكێی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا).
ب. پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە ووردەکاری زیاتر لەسەر کات و شوێنی تاقیکردنەوەکە بڵاودەکرێتەوە.

Koya University, Behar English Language CenterKoya University, Behar English Language Center

Languages


Masters by a combination of research and coursework or by pure research in PhD level. (read more)


Knowledge Transfer is our main stream principal way to communicate in and outside our academic community (read more)


With 4 faculties and 25 departments in different fields we aiming to become a centre of excellence. Join us...