بەشی ئەندازیاری تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاری وۆڕکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد

KOU, FENGبەشی ئەندازیاری تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی سەربە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وۆڕکشۆپێکیان بە ناونیشانی "ستراتیژییەکانی بینای بەردەوام" لە هۆڵی ئێنیستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕیی گشتی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەشی ئەندازیاری تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی پ.ی.د گەلاوێژ بەکر ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، د. وێژە حويز سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی، پ.ی.د ڕەهێڵ خالید لێپرسراوی سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی ئەندازیاری، د. چرۆ علي لێپرسراوی پڕۆگرامی توێژینەوەی بینای بەردەوام، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی سەربە وەزارەتی پلاندانانی  حکوومەتی هەرێمی کوردستان وۆڕکشۆپێکیان بە ناونیشانی " ستراتیژییەکانی بینای بەردەوام" لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد.

ئەم وۆڕکشۆپە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە لەگەڵ دام و دەزگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندی بەڕێوەچووە تاکوو لایەنە پەیوەندیدارەکانی  حکوومەت یارمەتیدەربن لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی پڕۆگرامی توێژینەوەی فاکەڵتیی ئەندازیاری ئەویش لەڕێگەی کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بیناکان لەسەر ژینگەی دەوروبەر و دابینکردنی ژینگەیێکی ئارام و ئاسوودە و تەندروست لە ناوەوەی بیناکان لەڕێگەی هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە و پاراستنی بە بەکارهێنانی وزە جێگرەوەکانی وەک وزەی خۆر و با.

لەمیانەی وۆڕکشۆپەکەدا لە چەند پانێلی جیاجیادا توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی پێشکەش کرا بەمشێوەیەی خوارەوە:
١- د. چرۆ علي " Introduction to Sustainability and Sustainable Building Concept "

٢- أ.م.د. ڕەهيل خالد " Construction Materials and Sustainability "

٣- د.وێژە حويز "The Evaluation of a residential high-rise building in term of Energy performance: Erbil city as a case"

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia


Masters by a combination of research and coursework or by pure research in PhD level. (read more)


Knowledge Transfer is our main stream principal way to communicate in and outside our academic community (read more)


With 4 faculties and 25 departments in different fields we aiming to become a centre of excellence. Join us...