کۆیه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات و له سیسته‌می کۆلیژیه‌وه گۆڕدرا بۆ سیسته‌می فه‌که‌ڵتی به‌مه‌به‌ستی زیادکردن و به‌ره‌وپێشبردنی کارلێکی نێوان بواره ئه‌کادیمیه وێکچوه‌کان. له‌ئێستادا زانکۆی کۆیه له‌چوار فه‌که‌ڵتی و بیست و پێنج به‌شی بواری جیاواز پێک هاتووه.
پڕۆگرامه‌کانی خوێندن له‌زانکۆی کۆیه به‌کالیۆرۆس، ماسته‌ر و دکتۆرا ده‌گرێته‌وه و خوێندکارانی ده‌رچوو زانست و شاره‌زایی به‌رچاو به‌ده‌ست ده‌هێنن که‌ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌جه‌ندین بوار و پیشه‌دا لێهاتو و شاره‌زابن له‌وانه، بواری دیزاین و نه‌خشاندن، بواری ئه‌ندازیاری، ڕاوێژکاری، به‌ڕێوه‌بردنی کڕین و فرۆشتن و بازرگانی له ئاستی جیاوازدا، وانه‌بێژی و تویژینه‌وه.
فه‌که‌ڵتی ئه‌ندازیاری
فه‌که‌ڵتی ئه‌ندازیاری له‌زانکۆی کۆیه شوینێکی نمونه‌ییه بۆ ده‌ستخستنی زانست و زانیاری. فه‌که‌ڵتی ئه‌ندازیاری سه‌نته‌رێکی نمونه‌یی دابینکردنی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی پێشکه‌وتووه له‌بواره جیاوازه‌کانی ئه‌ندازیاریدا. ئه‌م فه‌که‌ڵتیه له‌سێ سکوڵ پێک هاتووه؛ ئه‌وانیش سکوڵی بیناسازی و دروست کردن که‌سێ به‌شی زانستی له‌خۆ ده‌گرێت، سکوڵی نه‌وت و ئه‌ندازیاری کیمیایی که‌دوو به‌شی زانستی له‌خۆ ده‌گرێت، سکوڵی کۆمپیوته‌ر که‌به‌شێکی زانستی له‌خۆی ده‌گرێت.
فه‌که‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی
فه‌که‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی سه‌نته‌رێکی نمونه‌یی دابینکردنی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی پێشکه‌وتووه له‌بواره جیاوازه‌کانی ته‌ندروستی و زانسته بنچینه‌ییه‌کانی وه‌کو زینده‌وه‌رزانی، کیمیا، بیرکاری و فیزیا. ئه‌م فه‌که‌ڵتیه له‌سێ سکوڵ پێک دێت: سکوڵی پزیشکی، سکوڵی زانستی که له‌پێنج به‌شی زانستی پێک هاتووه، سکوڵی ته‌ندروستی که‌به‌شه‌کانی ده‌رونناسی پزیشکی و مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
فه‌که‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌فه‌که‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ڕان و توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به پرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه گرنگه‌کانی هاوچه‌رخ ده‌کرێت له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا. جه‌خت کردنه‌وه و گرینگی‌دان به وانه‌وتنه‌وه، فێربوون و توێژینه‌وه وا له‌خوێندکارانی ده‌رچوو ده‌کات شاره‌زایی و زانست وزانیاری نمونه‌یی ده‌ست بخه‌ن که‌توانای جیاوازی دروست کردنیان هه‌بێت له کۆمه‌ڵگادا.
فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده
فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده فه‌که‌ڵتیه‌کی داینامیک و چالاکه له‌بره‌ودان به‌خوێندنی پێشکه‌وتوو وه‌کو پڕاکتیزه‌کردنێکی پڕۆفیشناڵانه وه له‌بواری به‌دواداچونی پسپۆڕی له‌ڕێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه و توێژینه‌وه و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵگا که‌ئه‌مانه‌ش هۆکاری به‌ره‌وپێش چوونی ئازادی، دیموکراسی، یه‌کسانی و شکۆی مرۆڤایه‌تین. فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رد هه‌وڵی به‌ره‌وپێش بردنی جۆری خوێندن و یه‌که‌ی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ڕێگه‌ی جۆری باشی وانه‌وتنه‌وه، توێژینه‌وه و بره‌ودان به بواری پؤفیشناڵی.
Masters by a combination of research and coursework or by pure research in PhD level. (read more)
Knowledge Transfer is our main stream principal way to communicate in and outside our academic community (read more)
With 4 faculties and 25 departments in different fields we aiming to become a centre of excellence. Join us...