زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت کۆنسۆرتیۆمێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت ئەنجامدا
بە مەبەستی دروستکردنی پردی هاوئاهەنگی و لێکنزیکبوونەوە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و پەرەدان بە بواری توێژینەوە، زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی "سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز" کۆنسۆرتیۆمێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت ئەنجامدا.