وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئاوات شێخ جەناب کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئاوات شێخ جەناب، سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازیی لێکرا.