زانکۆی کۆیە ساڵنامەی ئەکادیمیی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە
بەپێی ساڵنامەی ئەکادیمیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە، سبەی ٢٥ی تشرتینی یەکەمی ٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی خوێندن بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا) دەبێت.
بۆیە پێویستە سەرجەم خوێندکاران سبەی پەیوەندی بەو بەشانە بکەن کە لێی وەرگیراون.
هاوکات ئەو خوێندکارانەی کە فەرمانبەرن پێویستە تەواوی مامەڵەکانیان تەواو بکەن و بە تایبەتی فەرمانی دەستلەکارترازانیان لە شوێنی دەوامەکانیان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا بکەن.