سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاک سەعدی ئەحمەد پیرە و شاندێکی یاوەری کرد. 
 
ڕۆژی چوارشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاک سەعدی ئەحمەد پیرە و شاندێکی یاوەری کرد. 
 
دیدارەکە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەڵبەندی ١٤ی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کاک تەحسین نامیق و قائیمقامی قەزای کۆیە کاک حاکم طارق حەیدەری و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕێباز بیرکۆتی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ  و چەند بەرپرسێکی حکومی و حزبی بەڕێوەچوو. 
 
لەمیانەی دیدارەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی زانکۆی کۆیە کرد و بە تایبەتی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کە هەفتەی ڕابردوو جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاک قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، جگە لەوە باسی لە پلانی ستراتیژیی پێنج ساڵەی زانکۆی کۆیە کرد و گرنگیی جێبەجێکرسنی کۆڵەگەکانی پلانەکەی خستەڕوو.

لای خۆیەوە کاک سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆشحاڵی بە سەردانەکەی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی و دەستخۆشی ئەو پێشکەوتن و دەستکەوتانەی کە زانکۆکە بەدەستی هێناوە لە سەرۆکی زانکۆی کۆیە و  تیمی هاوکاری کرد.
هاوکات هەر لە میانی دیدارەکەدا سەەۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق وێنەیەکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠١٣-٢٠٢٧ی پێشکەشی کاک سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

دواتر لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە شاندی میوان مۆدێلی ئەندازەیی "زانکۆی سەوز"یان بینی و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە وردی ئەم پڕۆژە ستراتیژییەی زانکۆی کۆیەی ڕوونکردەوە و باسی لە کاریگەری و لێکەوتەکانی بەتایبەتی لەبواری ژینگەدۆستی و پاراستنی ژینگە کرد.

Koya University

 

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya university