تێزی دکتۆرای "ڕۆکان گۆریل شعیا" لە  بەشی زمانی کوردی بەناونیشانی "بنیاتی هونەریی حیکایەتی فۆلکلۆری کوردی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "ڕۆکان گۆریل شعیا" لە بەشی زمانی کوردی بەناونیشانی "بنیاتی هونەریی حیکایەتی فۆلکلۆری کوردی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە پ.د هیمداد حسین بکر سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د مولود ابراهیم حسن ئەندامی لێژنە، پ.د عثمان حمد خضر ئەندامی لێژنە، پ.ی.د عبدالواحید ادریس شریف ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د سروشت جوهر حویز ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د کیفی احمد عبدالقادر لە زانکۆی کۆیە ئەندام و سەرپەرشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University
Koya University

News Date
Image
Koya University