زانکۆی کۆیە لە پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی "ICT" پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
زانکۆی کۆیە دوابەدوای بەشداریکردنی لە پێشبڕکێی ساڵانەی کۆمپانیای هواوی ناسراو بە "ICT" توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، پێشبڕکێی ساڵانەی هواوی ناسراو بە "ICT" لە شانشینی عەرەبیی سعوودی پێشبڕکێی ساڵانەی کۆمپانیای هواوی لەسەر ئاستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیای نێوەڕاست بەڕێوەچوو و زانکۆی کۆیە وەک بەشێک لە تیمی کۆماری عێراق بەشداربوو و توانیان لە تراکی Cloud پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.
زانکۆی کۆیە لەئێستادا ئاکادیمیای هواوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی هەیە و لەلایەن م. لادێ سەردار عبدالرحمان سەرپەرشتی دەکرێ و خوێندکاری بەشداربوو لە تیمی کۆماری عێراق شکۆ مغدید بوو کە توانی لە پێشبڕکێکەدا پلەی یەکەم دەستەبەر بکات و بڕیار وایە زانکۆی کۆیە لە کۆتا بەشی پێشبڕکێکەدا کە لەسەر ئاستی جیهان و لە وڵاتی چین بەڕێوەدەچێ بەشداری بکات.
دوابەدوای واژووکرانی یادداشتی لێکتێگەیشتن لەو نێوان زانکۆی کۆیە و کۆمپانیای هواوی لە ئێستادا ئاکادیمیایی هواوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە چالاکە و لەلایەن م. لادێ سەردار عبدالرحمن سەرپەرەشتی دەکرێ و م. هەڤاڵ عبدالکریم احمد ڕاهێنەری ئاکادیمیای هواوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیەن.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار" کاردەکات بۆ پەرەپێدانی تواناییە ئاکادیمی و زانستییەکانی خوێندکاران و هاوکات هەلی بەشداری لە پێشبڕکێ و کۆنفڕانس و سیمینارە نێودەوڵەتییەکان دەڕەخسێنێ تاکوو خوێندکاران لە ئەزموونی پیشەی پێویست بۆ دەستەبەری داهاتووی کار بەهرەمەند بن.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق |
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح