سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایلی بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایل وەکو هاوکاری بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بۆ زانکۆکان و خەمخۆری بۆ دۆخی خوێندکاران بە تایبەتی لە بەشەناوخۆییەکان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایلی وەکو هاوکاری بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد.
هاوکارییەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی راستەوخۆی دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە زانکۆی کۆیە و بریتی بوو لە ٥٠ هەزار لیتر گازوایل بۆ بەشەناوخۆییەکان کە پێداویستییەکی گرنگە بۆ گەرمکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان لە وەرزی زستاندا.
جێگەی باسە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا کاروانێکی دیکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرپەرشتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ کە پێکهاتبوو لە پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکان لە (جلشۆر، تەباخ، دۆشەگ، سەلاجە، سیسەم) و چند پێداویستییەکی دیکەی دابین کردبوو.
هاوکات لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردووشدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام لە خەمی خوێندکاراندا بووە و بە بەردەوامی هاوکاری بۆ بەشەناوخۆییەکان ناردووە.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ