ماستەرنامەیەکی بواری زانستی بایۆلۆجی بە ناونیشانی " Effect of different forms of ketogenic diets in male diabetic rat models " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " سەردار امیر صابر " بە ناونیشانی " Effect of different forms of ketogenic diets in male diabetic rat models " لە بواری زانستی بایۆلۆجی و لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د اسماعیل مصطفی مولود سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د زرار سلیم کریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د سەربەست احمد محمود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران و پ.ی.د فاخر نجیم کوخە صابر لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.