بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە، پ.د. سعد شاهين حمادي و شاندی یاوەری کرد.

نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ پێشوازییان لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی بەسڕە پ.د. سعد شاهين حمادي، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی پ.د. مرتضى محمد المسافر و بەڕێوەبەری بەدواداچوونی سەرۆکی زانکۆی بەسڕە د. سيف صلاح حسن کرد.

لە میانی پێشوازیکردنەوکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەخێرهاتنی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە و شاندی یاوەری کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق باسی لە زانکۆی کۆیە و پێگەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی زانکۆی کۆیە و ئامانجی و روانگە و پێکهاتەی زانکۆی کۆیەی بۆ شاندی میوان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە لەسەرەتای دامەزراندنی لەسەر دەستی سەرکۆماری پێشووی عێراق سەرۆک جەلال تاڵەبانییەوە بۆ ئێستا بەردەوامی لە گەشەکردندایە و لە قۆناغی ئێستادا پلانێکی ستراتیژیی پێنج ساڵەیان داڕشتووە بۆ زانکۆکە کە دەبێتە دەستوورێک و نەخشە ڕێگایەک بۆ زانکۆی کۆیە.

بەڕیز سەرۆکی زانکۆی، لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی و پێگەی زانکۆی بەسڕە کرد و ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ واژووکردنی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ دەربڕی.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە پ.د. سعد شاهين حمادي خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی بۆ شاری کۆیە و زانکۆی کۆیە دەربڕی و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە، خۆشحاڵی و ئامادەیی خۆی بۆ واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە و زانکۆی بەسڕە دەتوانن لە زۆربەی بوارەکاندا هەماهەنگی جیدیی زانستی و ئەکادیمی و ڕۆشنبیری ئەنجامبدەن.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە کرد

News Date
Image
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە کرد