بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی خوێندکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئابت ٢٠٢٣ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی خوێندکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کرد.

لە میانی سەردانەکەدا کە هەریەک لە  بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری کارگێڕی پ.ی.د. یادگار عبدالله، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکان ڕاوێژ عبد المجید حەوێزی بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ جەختی لەسەر گرنگیی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی بەشەناوخۆییەکان بۆ پێشوازی خوێنداران کردەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ستایشی ڕۆلی کارمەندانی بەشەناوخۆییەکان لە ڕاپەراندنی کارەکانیان و پێشوازیکردن لە خوێندکاران لە ساڵانی ڕابردوو کرد و داوی لێکردن کە ئەمساڵیش بە هەمان گڕ و تین و ئامادەکارییەوە پێشوازی لە خوێندکاران بکەن.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوەبەر و کارمەندانی بەشەناوخۆییەکانی راسپارد دەسوبرد لە ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بکەن و تەواوی کەموکوڕییەکان لە کاتی خۆی تەواو بکەن.

 

 

 

 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی بەسەرکردەوە

 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی بەسەرکردەوە

News Date
Image
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی بەسەرکردەوە