بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئەفسەری نوێی بنکەکە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد.
ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئەفسەری نوێی بنکەکە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان.
لە سەرەتای سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و شاندی یاوەری لەلایەن ئەفسەری بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان و کارمەندانی بنکەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق وێڕای پیرۆزبایی لە ئەفسەری نوێی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان و پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی پیرۆزبایی هاوکات هەر لەمیانەی ئەو سەردانەدا گفتوگۆی سەبارەت بە پێداویستییەکانی بنکەکە بە مەبەستی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و دابینکردنی گشت ئاسانکارییەکان بۆ خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران کرد.
ئەفسەری نوێی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان وێڕای سپاسکردن لە سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و شاندی یاوەری پێداگری لەسەر کارکردنی بنکەکەیان بۆ دابینکردنی ئاسانکارییەکان بۆ خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کۆیە کرد لە بواری کار و چالاکیی بنکەکەیان.