تێزێکی ماستەری بواری زانستی بایۆلۆجی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری ماستەر " ئارا عبداللە فتاح " لە بواری زانستی بایۆلۆجی بەناونیشانی " Effects of Magnetic Water on Growth and some Physiological Characteristics of Paulwnia tomentosa Plants under Cadmium Stress Conditions " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " ئارا عبداللە فتاح " لە بواری زانستی بایۆلۆجی بەناونیشانی " Effects of Magnetic Water on Growth and some Physiological Characteristics of Paulwnia tomentosa Plants under Cadmium Stress Conditions " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د محمد قادر خورشید سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د احمد خواکرم ابراهیم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د ارول محسن انور ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د اقبال محمد غریب لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.