تێزی خوێندکاری دکتۆرا " ڕێبین ڕۆستەم رسول " لەبواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی "تایبەتمەندییەکانی جوگرافیای سەربازیی هەرێمی کوردستانی عێراق (لێکۆڵینەوەیەکی پڕاکتیکییە)" لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " ڕێبین ڕۆستەم رسول " لەبواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی "تایبەتمەندییەکانی جوگرافیای سەربازیی هەرێمی کوردستانی عێراق (لێکۆڵینەوەیەکی پڕاکتیکییە)" لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د جەزا تۆفیق طالب سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د ڕۆستەم سلام عزیز ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د ساکار محمد حسن ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.ی.د حمید عبداللە صالح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د یادگار عبداللە علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د سەفین جلال فتح اللە لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

 

News Date
Image
تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی جوگرافیای سەربازیی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا