ماستەرنامەیەک سەبارەت بە ئەنفالی کۆیە لەبەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆ کرا
ماستەرنامەی خوێندکار " کۆسرەت ئەکرەم عەوڵا " سەبارەت بە ئەنفالى کۆیە بە ناونیشانى "کۆیە لە شاڵاوى ئەنفالى چواردا توێژینەوەیەکى مێژوویى – زارەکییە" لە بەشى مێژووى فاکەڵتیى پەروەردەی زانکۆى کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژى پێنج شەمە ٢٦ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٣، گفتوگۆى خوێندکارى ماستەر " کۆسرەت ئەکرەم عەوڵا " لە بوارى مێژوویى نوێ و هاوچەرخ سەبارەت بە ئەنفالى کۆیە بە ناونیشانى "کۆیە لە شاڵاوى ئەنفالى چواردا توێژینەوەیەکى مێژوویى – زارەکی یە " لە بەشى مێژووى فاکەڵتیى پەروەردە زانکۆى کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین ، پ.ی.د . فەرەیدون عبدالرحیم عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی صلاح الدین، پ.ی.د. قارەمان نادر محەمەد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د. هۆشمەند عەلی محمود لە زانکۆی کۆیە ئەندام و سەرپەرشتیارى توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.