سەرۆکی زانکۆی کۆیە: " زانکۆمان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژی و لەو ڕێگەیەوە مەبەستیەتی خزمەت بە کۆمەڵگا بکات و زانکۆمان وەک ئەوەی لێی چاوەڕوان دەکرێت بکاتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گەشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، زانستی و مەعریفی لە کۆیە و لە ناوچەکە."
ئاهەنگی دەرچووانی خولی نۆزدەهەمینی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو و لەمیانەی ئەم ئاهەنگەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. محمد حسێن کەلاری و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بەرپرسان و کەسایەتییە حکوومی، حیزبی و کارگێڕییەکانی شاری کۆیە، مامۆستایان و خوێندکارانی دەرچوو و خانەوادە و کەسوکاریان ئاهەنگی خولی نۆزدەهەمینی دەرچووانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
وتاری سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق یەکێک بوو لە بڕگەکانی ئاهەنگی دەرچووانی خولی نۆزدەهەمینی زانکۆی کۆیە و لەمیانەی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی دەرچوو و سوپاس و پێزانین لە مامۆستایان و کەسوکاریان هاوکات باسی لە بەرەپێشچوون و دەستکەوتەکانی زانکۆی کۆیە کرد لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووی ئاکادیمی.
سەبارەت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە سەرۆکی زانکۆ لە وتارەکەیدا گوتی:
"زانکۆمان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژی و لەو ڕێگەیەوە مەبەستیەتی خزمەت بە کۆمەڵگا بکات و زانکۆمان وەک ئەوەی لێی چاوەڕوان دەکرێت بکاتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ گەشەی کۆمەڵایەتی، ئابووری، زانستی و مەعریفی لە کۆیە و لە ناوچەکە."
هەر لەو بوارەدا و سەبارەت بە کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە گوتی:
" هەڵبەت زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ئەو پلانە کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی خوێندکاران و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار دەکات و بایەخ بە تواناکانیان دەدات چونکە باوەڕمان وایە ئەوان داهاتووی نەتەوە و وڵاتەکەمانن و پێگەیاندنی لاوی کارامە و لێهاتوو و شارەزا بە ئەرکی سەرەکی زانکۆمان دەزانین."
سەبارەت بە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی زانکۆ لە بواری زانستی و ئاکادیمیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق گوتی:
" تایبەت بە توێژینەوەی زانستی خۆشحاڵین کە کۆڵەگەی توێژینەوە و داهێنان یەکێکە لە کۆڵگە گرنگەکانی پلانی ستراتیژی زانکۆمان و لەو چوارچێوەیەدا بۆ یەکەم جار لە پەیکەری زانکۆی کۆیە راگرایەتییەکمان دامەزراندووە بەناوی ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە وپەرەپێدان و گشت سەنتەرەکانی توێژینەوە لە زانکۆمان خستوەتە ژێر چەتری ئەو راگرایەتییە."
هەروەها لە درێژەی وتارەکەیدا ناوبراو گوتی:
"زانکۆی کۆیە، لە ڕووی ئاست و ژمارەی توێژینەوەی زانستی هەنگاوی گەورەی بەرەوپێشەوە ناوە و لەئێستادا خاوەنی زیاتر لە (٩٥٠) توێژینەوەی ئیندێکسکراوە لە سکۆپەس کە لەم ژمارە زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەم توێژینەوانە هی تەنها ئەم دوو ساڵەی دواییە و وەک ئاشکرایە بۆ یەکەم جار لە مێژووییدا زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی توێژینەوەی ئیندێکس کراوی لە سکۆپەس گەیشتە سەرووی (١٥٠) توێژینەوە لە ساڵێکدا، ئەو ژمارەی کە لە لایەن تایمز هایەر ئیجوکەیشن بۆ ڕیزبەندیی World University Ranking داوا دەکرێت و بۆ ئەم ساڵیش کە بەرەو کۆتایی ساڵ دەچین پشت بە خوا و بە توانی مامۆستایانمان ئەو ژمارەیەمان تێپەڕاندووە گەیشتۆتە سەرووی (١٧٥) توێژینەوە، دیارە ئەوەی کە زۆر گرنگە تایبەت بە توێژینەوەی زانستی وەک زانکۆ کاری لەسەر بکەین ئەو توێژینەوانەیە کە لە گرفت و کێشەکانی کۆمەڵگەکەمان دەکۆڵنەوە و چارەسەری گونجاویان بۆ دەخەنە روو."
بەشێک لە وتارەکەی سەرۆکی زانکۆ ئاماژە بوو بە بڵاوکراوەی ئاکادیمی زانکۆی کۆیە واتە گۆڤاری ئارۆ کە لەو بوارەدا ناوبراو گوتی:
"جێی ئاماژەیە زانکۆی کۆیە خاون گۆڤاری ئارۆیە کە لە ئێستادا بە یەکەم و بەهێزترین گۆڤاری زانستی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دادەنریت شایەنی باسە ئەم گۆڤارە لە مانگی حەوتی ساڵی ٢٠٢٣ ئیمپاکت فاکتەری ٦،. ی بە دەست هێنا و ئەم ساڵیش بەردەوام بوو لە باشترکردنی پێگەکەی کە لە مانگی حەوتی ئەم ساڵ واتە ساڵی٢٠٢٤ ئیمپاکت فاکتەر بەرزبووەوە بۆ ١.٢ و وەک یەکەم گۆڤاری سەر ئاستی کوردستان و عێراق مایەوە."
لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە باسی لە دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز" وەک هەنگاوێکی گرینگ و سەردەمییانەی زانکۆی کۆیە لە ڕاستای گۆڕانکارییە هەنووکەییە ناوچەیی و جیهانییەکاندا کرد و ناوبراو گوتی:
" بەڕێزان هەر لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە دەستپێشخەری زانکۆی سەوز دەستپێشخەرییەکی یەکجار گرنگە بۆ زانکۆ و شاری کۆیە و ناوچەکە کە لە لایەن بەڕێز جەنابی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی و بە ئامادە بوونی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کاک د. ئارام محمد ڕاگەیەندرا کە لە ئێستادا هەنگاوەکانی نەخشە دانان بۆ ژمارەیەک لە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی زانکۆی سەوز تەواوبوون بەوەش هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی وەک پلانی بۆ دانراوە زۆر بەباشی دەڕوات و بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی زانکۆی سەوز زانکۆی کۆیە رۆڵی گەورە و بەرچاوی دەبێت لە پاراستنی ژینگە و گەشەی ئابووری شاری کۆیە و ناوچەکە ،خۆش حاڵین زانکۆی کۆیە ئەمساڵ لە ئاستێکی باڵا بۆ یەکەمجار بەشداری لە کۆنفرانسی لایەنەکان (COP29)ی تایبەت بە گۆڕانی کەش و هەوا کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێک خرابوو لە ئازربایجان کرد هەروەها زانکۆی کۆیە بۆ یەکەم جار وەک یەکەم زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان لە (UI Green Metric) ئەم ساڵ بەخۆشحاڵیەوە ڕیزبەندی کرا."
ئاهەنگی دەرچووانی خولی نۆزدەهەمینی زانکۆی کۆیە ئەمساڵ بە دەرچوونی ١٠٠٥ خوێندکار لەسەر ئاستی شەش فاکەڵتیی بەڕێوەچوو و لەو ژمارەیە ڕێژەی زۆرینەی دەرچووانی کچ و لە ڕەگەزی مێ بوون و ئەمەش سەرکەوتنێکی گرینگ و دەستکەوتێکی گرینگە بۆ زانکۆی کۆیە کە بەدرێژایی مێژووی دامەزرانی هەنگاو و دەستپێشخەریی گرینگی هەبوو.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.