سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایلی دیکەی بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایل دیکەی وەکو هاوکاری بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی بۆ زانکۆکان و خەمخۆری بۆ دۆخی خوێندکاران بە تایبەتی لە بەشەناوخۆییەکان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایلی تری وەکو هاوکاری بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد.
هاوکارییەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی راستەوخۆی دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە زانکۆی کۆیە و بریتی بوو لە ٥٠ هەزار لیتر گازوایل بۆ بەشەناوخۆییەکان کە پێداویستییەکی گرنگە بۆ گەرمکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان لە وەرزی زستاندا.
جێگەی باسە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا کاروانێکی دیکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرپەرشتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ کە پێکهاتبوو لە پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکان لە (جلشۆر، تەباخ، دۆشەگ، سەلاجە، سیسەم) و چند پێداویستییەکی دیکەی دابین کردبوو.
هاوکات لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردووشدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام لە خەمی خوێندکاراندا بووە و بە بەردەوامی هاوکاری بۆ بەشەناوخۆییەکان ناردووە.
