ڕێنمایی جیاکردنەوەی خاشاک لە زانکۆی کۆیە
لە چوارچێوەی پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە (٢٠٢٣-٢٠٢٧) کۆڵەگەی حەوتەم دەستپێشخەری زانکۆی سەوز، زانکۆمان ڕێکارێکی تری ئەم دەستپێشخەریە جێ بەجێ دەکات کە بریتیە لە جیاکردنەوەی خاشاک لەسەر بنەمای جۆرەکەی لەم چوارچێوەیەدا زانکۆ هەڵساوە بە دابینکردنی سەتڵی خاشاکی کاغەز و پلاستیک جگە لە خاشاکی گشتی لە تەواوی بینای سەرۆکایەتی زانکۆ و لێرەدا ڕێنمایی تایبەت بە جیاکردنەوەی خاشاک لە زانکۆمان دەخەینە بەردەستان بەم شێوەیەی خوارەوە.
سەتڵی خاشاکی کاغەز
✅ تکایە ئەم خاشاکانەی لای خوارەوە بخە ناو سەتڵەکە:
* کاغەزی بەکارهاتوو لە ئۆفیس
* بەڵگەنامەی چاپکراو
* زەرفی نامە و بەڵگەنامەکان
* پاکەتەکانی کارتۆن یان کاغەز
❌ ئەم خاشاکانەی خوارەوە مەخەنە ناو سەتڵەکە:
* کاغەزی تەڕبوو
* کاغەز تێکەڵ بە خواردن
* کاغەزی چەور
٭ کوپی سەفەری
⸻
سەتڵی خاشاکی پلاستیک
✅ تکایە ئەم خاشاکانەی خوارەوە بخە ناو سەتڵەکە:
*بتڵی ئاوی پلاستیکی بەتاڵ
* کوپی پلاستیکی
*دەفری پلاستیکی
* پاکەتی پلاستیکی
پێش فڕێدانیان، ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە :
* لەکاتی هەبوونی هەر شلەیەک یان پاشماوەیەکی خۆراک لە پلاستیکەکان بەتاڵی بکەوە.
٭ بۆ ئەوەی قەبارە زۆر نەگرێت ئەگەر دەکرێت بوتڵە پلاستیکیەکان تەخت بکە
❌ تکایە ئەم خاشاکانەی خوارەوە مەخە ناو سەتلەکە:
*پلاستیک تێکەڵ بە خواردن بووبێت
*پلاستیکی زۆر پیس یان چەور
* تێکەڵەی پاشماوەکان
⸻
سوپاس بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەری زانکۆی سەوز .بەدڵنیاییەوە هەنگاوی بچووک کاریگەری گەورە دروست دەکات.
