ناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەری بەهار دەستپێدەکات
ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) دەستپدەکات، کە تاقیکردنەوەکە لە ڕۆژی شەممە٢٠٢٢/١١/٥ ئەنجام دەدرێت، بە شێوازەی لای خوارەوە:
١-خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت لەڕێگەی ئەم وێبسایتەوە:
https://lc.digital.gov.krd/#/login
بەستەری خوارەوە لینکی ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی دروستکردنی هەژماری ئەلکترۆنییە:
https://lc.digital.gov.krd/assets/training.mp4
٢-پێویستە تەنها یەکجار و بە ئیمەیلێک کە لەکاردا بێت ناوتۆمار بکەیت، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنت لە تاقیکردنەوەکەدا نابێت.
٣-ژمارەی کورسیەکان بەپێی توانای هەر سەنتەرێک دیاریکراوە و لەو ژمارە زیاتر وەرناگیرێت و لە کاتی پڕبوونەوەی کورسیەکان لەڕێگەی سیستمی ناوەندیەوە ئەو سەنتەرە توانای وەرگرتنی نامێنێت. بۆیە سەنتەری بەهار/ زانکۆ کۆیە تەنها (١٠٠) خوازیار وەردەگرێت.
٤- ئەو بەشداربووانەی کە لە مانگی (٢) شوباتی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستیان کردووە مافی بەشداریکرنیان نییە (تەنها ئەو بەشداربووانەی کە ئێستا لە ئاستی سەرەتایی Beginner دان و خولیان بۆ نەکراوەتەوە مافی بەشداریکردنیان ئەبێت).
٥- پێویستە خوازیار سەرجەم داتاکانی بەڕاست و دروستی پڕ بکاتەوە و لە لایەن سەنتەری زمانەوە داتاکانی پەسەند بکرێت، ئیمەیلی پەسەندکردنی داتاکان پرینت بکات پاشان دەتوانێت پسوڵە ببڕێت.
٦-لە پاش بڕینی پسوڵە، وێنەیەک لە پسولەکەی هاوپێچ دەکات لە بەشی داواکاری ناو هەژمارەکەی، پاش ووردبینی و پەسەندکردن، خوازیار دەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکە بکات.
٧- پێویست ناکات سەردانی سەنتەری بەهار بکەی هەتا دوای دروستکردنی هەژمارە ئەلکترۆنییەکە و هاوپێچکردنی پسولەکەت.
*تێبینی
أ. ئەم تاقیکردنەوەیە تەنها بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە خولی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زانکۆی حکومییەکان بەکاردێت و ماوەی ساڵێک کاری پێ دەکرێت، بەڵام بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ خاڵێکی پێوەرناگیرێت لە کێبڕكێی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا).
ب. پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە ووردەکاری زیاتر لەسەر کات و شوێنی تاقیکردنەوەکە بڵاودەکرێتەوە.