News & Events

News & Events of Koya University.

02 بانەمەڕ, 2023

زانکۆی کۆیە پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵای ڕاگەیاند

زانکۆی کۆیە پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵا؛ دبلۆمی باڵا، ماستەر دکتۆرا ڕاگەیاند. ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دیپلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی لەمیانەی کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕاگەیاند.

30 خاکەلێوە, 2023

لە فاکەڵتیی پەروەردە نامەیەکی ماستەر لەسەر "دڵەڕواکێ لای خوێندکارانی پەناهەندە" تاوتوێکرا

خویندکاری خوێندنی باڵا (ماستەر) لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە (هەڵگورد جمال عبدالرحمن) ماستەرنامەیەکی بە ناونیشان " پاڵنەرایەتی فێربوون و پەیوەندی بە دەسکەوتی خوێندن و دڵەڕاوکێی ئایندە لای فێرخوازانی پەناهەند لە پارێزگای هەولێر" پێشکەش کرد.   ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردە و دەرونزانی (هەڵگورد جمال عبدالرحمن) بەڕێوەچوو.

29 خاکەلێوە, 2023

مامۆستایەکی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گرانتی دکتۆرای DAADی بەدەستهێنا

مامۆستایەکی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە لە رێگەی پرۆژەیەک دەربارەی "پەیوەندیی نێوان زمان و زەبری دەروونی (PTSD)" گرانتێکی بۆ خوێندنی دکتۆر لە وڵاتی ئەڵمانیا بەدەستهێنا.

28 خاکەلێوە, 2023

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکارێکی بەشێ پەروەردەی ئایینی بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکارێکی خوێندنی بالآ ماستەر بەڕێوەچوو. خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردەی ئایین ( شمال جلال احمد ) ماستەرنامەیەکی بە ناونیشانی (المضامين الفكرية فى سورة الأحزاب - دراسة مقاصدية تحليلية) پێشکەشی لیژنەی گفتوگۆکرد.

28 خاکەلێوە, 2023

فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی ڕێکخست

فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی بە ناونیشانی " Development of virtual experiment plants and their use in lecture on automation and control engineering" لە هۆڵی وۆرکشۆپی فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێوەبرد.

27 خاکەلێوە, 2023

سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی دەستپێکردنی ناونوسین بۆ خولی نۆیەمی فێرکاری راگەیاند

سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆیە فێرخوازان لە دەستپێکردنی خولی نۆیەمی فێرکاری ئاگادار دەکاتەوە.  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئەم فێرخوازانەی لای خوارەوە ئاگاداردەکەینەوە کە:

26 خاکەلێوە, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ دەستەی نوێی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لەگەڵ دەستەی نوێی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە.

21 خاکەلێوە, 2023

جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردیتان پیرۆزبێت

جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز بێت.        

17 خاکەلێوە, 2023

تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە نامەیەکدا شانازی بە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسە هاوبەشەکەی لەگەڵ زانکۆی کۆیە دەکات

تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، نامەیەکی فەرمی ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و تیمی سەرپەرشتیاری کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES