سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز بە میوانداریی زانکۆی کۆیە و هاوبەشی زانکۆکانی کۆیە، بەسڕە، میزۆری و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، هەروەها بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ 8 دەستیپێکرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گوڵان (بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەروەردە و خویندنی باڵا د. عدنان السراج، بەڕێوەبەری نووسینگەی  جەنابی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوان سابیر، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج سەعید بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و باڵیۆزی بەشێک لە وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و میوانانی نێوخۆیی و بیانی و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ڕۆژی یەکەمی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت لە زانکۆی بەڕێوەچوو.

ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە بە بەشداری ٥٢ توێژەر لە ١٥ وڵاتی جیهان و تاوتوێکردنی ٤٢ توێژینەوەی زانستی  کە  توێژەران و چالاکانی بواری ژینگە لە زانکۆی کۆیە لە ڕۆژانی  ٢٨ بۆ ٣٠ی نیسان بەڕێوەدەچێ، زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەک کە پلانێکی ستراتیژیی هەیە و یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی ئەم پلانە "زانکۆی سەوز"ە واتە زانکۆیەک وێڕای هەبوونی ڕووبەرێکی فراوانی سەوزایی هاوکات زانکۆیەکی دۆستی ژینگەیە و پاراستنی ژینگەش مەبەست و ئامانجیەتی. 

سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد. 

بڕگەی دواتر ڤیدیۆیەک سەبارەت بە شاری کۆیە و زانکۆی کۆیە نمایشکرا.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە بڕگەی دواتردا وتارێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد، سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد پاراستنی ژینگە و ژینگەدۆستی و بنیادنانی زانکۆیەکی سەوز یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەیە.

سەرۆکی زانکۆ لەدرێژەدا گوتی: "زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی هەست کردن بە بەر پرسیارێتی زانکۆ بەرامبەر بە کۆمەڵگا و پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەمان دەستپێشخەری بنیاتنانی زانکۆی سەوزمان کردوە وەک لە کۆڵەگەی حەوتەمی پلانی ستراتیجی زانکۆ بۆ پێنج ساڵی داهاتوو هاتووە هەڵبەتە مەبەست لە بنیاتنانی زانکۆی سەوز تەنها زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی نییە بەڵکوو کارکردنە بۆ گۆڕینی کەمپی زانکۆ بۆ کەمپێکی تەواو هاوڕێی ژینگە" 

لە بڕگەیەکی تری ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆز محمد سابیر چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج عبداللە سعید لە بڕگەیەکی تردا وتاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد. 

بڕگەیەکی تری چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکە واژووکردنی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بوو لە نێوان زانکۆی کۆیە و باڵیۆزی وڵاتی هیندستان. 

کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: چارەسەری پاشماوەکانی نەوت و عاز لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١٠ی گوڵان بەرامبەر ٢٨ بۆ ٣٠ی نیسان لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University