ڕۆژی ٨ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی زایینی بەرامبەر ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ی زایینی، سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: چارەسەری پاشماوەکانی نەوت و غاز لە زانکۆی کۆیە دەستیپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا زانکۆی کۆیە و “Accelerate India” بە ئامادەبوونی باڵیۆزی وڵاتی هیندستان لە بەغداد پراشانت پایس یادداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەبواری ژینگە واژوو کرد.

زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی بەسڕە، میزۆری و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، هاوکات بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵ 8 "سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: بەڕێوەبردنی پاشماوەکانی نەوت و غاز"ی وەک پڕۆژەیەکی هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "زانکۆی سەوز" بەڕێوەبرد و لە پەراوێزی ڕۆژی یەکەمی ئەم کۆنفڕانسەدا هەنگاوێکی  دیکەیکردەیی زانکۆی کۆیە بۆ بوون بە زانکۆیەکی سەوز و ژینگەدۆست بە واژووکردنی یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لە گەڵ “Accelerate India” وەدیهات، ئەم لێکتێگەیشتنە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و باڵیۆزی وڵاتی هیندستان لە بەغداد پراشانت پایس و کونسۆڵی گشتیی وڵاتی هیندستان لە هەولێر مادان گۆپال و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج عبداللە واژوو کرا. 

“Accelerate India” دەستپێشخەری و پلاتفۆڕمێکی وڵاتی هیندستانە کە لە بوارەکانی کارسازی، پاڵپشتی و ئاسانکاریی دەستپێکی دامەزراوەکان، کارسازان و بەهێزکردنی پەیوەندیی وەبەرهێنەرانی بەتوانا و کۆمپانیاکان لەسەرتاسەری جیهان کاردەکات و ئامانجی ئەم دامەزراوەیە پەرەپێدان و بەهێزکردنی تاک، ڕێکخراوە و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانە لەڕێگای دابینکردنی سەرچاوە، ڕاهێنەریی و دەستەبەرکردنی هەلی پەیوەندیدروستکردن. 

ئەم یادداشتی لێکتێگەیشتەی نێوان زانکۆی کۆیە و “Accelerate India” بە ئامانجی کارکردنی پێکەوەیی لەبواری گەشەپێدانی کارسازی لە سیستەمی ژینگەیی زانکۆی کۆیە و هەنگاونان بۆ بوون بە زانکۆیەکی سەوز و ژینگەدۆست واژوو کراوە مەبەست و دەستپێشخەرییەک کە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی خۆیدا هەوڵی بۆ دەدات. 

ئامانج و مەبەستەکانی لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکە ئەم بوارانە دەگرێتەوە:

بەڕێوەبردنی سیمینار، وۆرکشۆپ و کۆرسی تایبەت بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە.

دروستکردنی ناوندێکی کارسازی لە زانکۆی کۆیە بۆ پاڵپشتی لە بازرگانی پشتبەستوو بە تەکنەلۆژیا.

ئاسانکاری لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە سەوزەکانی زانکۆی کۆیە لەڕێگای دەستەبەرکردنی ڕێکارە گونچاوەکان و ئەزموونی پێویست.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University