سەرۆکی زانکۆی کۆیە قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پێشکەشی بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان حاکم بڵند محمد مولود کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان حاکم بڵند محمد مولود و بەڕێوەبەری کۆمپانیا نیشتمانییەکان د. کاظم مغدید برایم-وە پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە پای هەوڵ و ماندووبوون و پاڵپشتییان لە هاندان و بەشداریپێکردنی کۆمپانیاکان لە پێشانگای کارسازی لە چوارچێوەی دەستپێشخەەیی زانکۆی سەوز کە لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕاگەیەندرا و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ زانکۆی کۆیە سوپاس و پێزانینی خۆی و زانکۆی کۆیەی گەیاندە بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان حاکم بڵند محمد مولود و قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەو هەنگاوانە کرد کە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز ناویەتی و پرۆپۆزەڵ و پرۆژە پەسەندکراوەکانی خستەڕوو.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان حاکم بڵند محمد مولود سوپاسی زانکۆی کۆیە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز خواست و ئامادەیی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ زانکۆی کۆیە نیشاندا.

Koya UniversityKoya University

Koya UniversityKoya University

News Date
Image
Koya University