سەرۆکی زانکۆی کۆیە سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا لە زانکۆی کۆیە
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێوەبەری خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە د. مهاباد ئازاد و تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا پرۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی دۆکۆمێنت و بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەست پێکردبوو و بەشێکی بەرچاوی پڕۆسەکەیان بە ئەنجام گەیاندبوو.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەستیان بە پڕۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کردبوو و بەشێکی بەرچاوی پرۆسەکەیان سەرکەوتووانە بەکۆتایی گەیاندبوو.
بەدیجیتاڵیکردن یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و لەم چوارچێوەیەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەمیانەی چەند وتەیەکی لەم مەڕاسیمە تایبەتەدا دەستخۆشیی و پێزانینی خۆی لە هەوڵ و کاری بەردەوامیی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە لە بەجێگەیاندنی سەرکەوتووانەی ئەم ئامانج و مەبەستەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە دەربڕی و هەوڵ و ماندووبوونەکانی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتییەکەی بەرز نرخاند.
دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، فەرمانی زانکۆیی سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا
زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی باڵای ئاکادیمی پشتبەستوو بە ڕوانگە و دونیابینی و پلانێکی ستراتیژیی گشگیر و وەڵامدەریی دەرهاویشتە نوێیەکانی کۆمەڵگە ئامانج و مەبەستییەتی وێڕای خزمەتکردن لە بواری پەروەردە و فێرکردن و ڕۆشنبیری هاوکات لە بوارەکانی داهێنان و نوێگەری و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی تەکنۆلۆژی و دیجیتاڵی کار و پێشکەوتنی گرینگ دەستبەر بکات.