سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی لە ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت لەژێر ناونیشانی بەڕیوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز کە لە ٢٨-٣٠ نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجامدرا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئەحمەد احسان موفتی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی تشتینی دووەمی ٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە هەولێر بە هاوەڵی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ سەردانی بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئەحمەد احسان موفتی کرد.
لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بە ڕۆڵی بەڕێز ئەحمەد موفتی لەکاتی ئامادەکاری کۆنفراسەکە لە رووی هاندان و بەشداریپێکردنی کۆمپانیاکان کرد و ستایشی هەوڵەکانیانی کرد لە سەرخستنی کۆنفرانسەکە.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە میانی دانیشتنەکەدا باسی لە دەستکەوتەکان و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە کرد ئەوەی خستەڕوو کە کۆنفرانسەکە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو.
دواتر سەرۆکی زانکۆ، پێشکەشی بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئەحمەد احسان موفتی کرد.