زانکۆی کۆیە لە ریزبەندیی وێبۆمێتریک بۆ ساڵی ٢٠٢٥ سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد

زانکۆی کۆیە لە نوێترین ڕیزبەندیی وێبۆمێتریک کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە توانی ١٧٩٢٣ سایتەیشنی توێژینەوە بەدەست بهێنێ و بەم پێیە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو واتە مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی بۆ مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی ژمارەی سایتەیشنەکانی ستافی زانکۆی کۆیە لە گۆگڵ سکۆلەر ( لە دەروەی یەکەم ٢٠ توێژەر ) ٤٠١٧ سایتەیشن زیادی کردوە.

ئاماری ساڵەکانی تری سایتەیشنەکانی زانکۆی کۆیە بەم جۆرەیە:

٢٦٨٢ سایتەیشن لە نێوان مانگەکانی ١ بۆ ٧ی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی.

١٧٦٧ سایتەیشن لە نێوان مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی بۆ مانگی ١ی ٢٠٢٤ی زایینی.

٣٩١٨ سایتەیشن لە نێوان مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی بۆ مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی زایینی واتە لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ مانگی ١ی ئەم ساڵ ١٢٣٨٤ سایتەیشنی زانکۆی کۆیە زیادیکردووە و کۆی سایەتیشنەکان بووە بە ١٧٩٢٣ سایتەیشن بەمەش ژمارەی سایتەیشنەکانی زانکۆی کۆیە ٣ هێندە زیادیکردووە لە ماوەی ئەم دوو ساڵە.

شایەنی باسە لەم ڕیزبەندییەدا کە لە ٢٠٢٥/١/١٧ بڵاوکراوەتەوە، زانکۆی کۆیە پلەی شەشەمی لەنێو زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی ٢٧ی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا.

بێگومان ئەم بەرەوپێشچوونەی زانکۆی کۆیە دەگەڕێتەوە بۆ ماندوونەناسی و توانایی زانستیی مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرز کە وا دەکات توێژەرانی نێودەوڵەتی سوود لەو توێژینەوانە وەربگرن و سایتی بکەن بۆیە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە زانستییە گرنگە.

Koya University

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ