سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەگەڵ تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە کۆبوویەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ لەگەڵ ئەندامانی تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە کۆبوویەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداریی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە و کاروباری پەیوەندیدار بەم بەڕێوەبەرایەتییەوە ڕێکخرابوو.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وێڕای بەخێرهێنانی تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە هاوکات خۆشحاڵی خۆی لە پێکهاتنی ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی گەنگەشەی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕاگەیاندن دەربڕی و هەروەها لە درێژەدا سپاسی ئەرک و ماندووبوونی تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەی کرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی نیشاندانی سیمایەکی زیندوو و سەردەمییانە لە زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی ئاکادیمی و ناوەندێکی باڵای پێگەیاندن و خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
بەشێکی تری وتەکانی سەرۆکی زانکۆ تایبەت بوو بە باسکردن لە گرینگی هەبوونی ڕاگەیاندنێکی کارا و بەپرێستیژ بۆ هەر چوارجێوە و دامەزراوەیەک کە بخوازێ کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە دابنێ هاوکات سەرۆکی زانکۆ ڕاگەیاندنی وەک پەنجەرەیەک بۆ نیشاندانی زانکۆ بە دنیای دەرەوەی خۆی ئاماژە پێدا و پێداگری لەسەر گرینگی و هەستیاری ئەرکی ڕاگەیاندن و تیمەکەی کردەوە.
بەڕێوەبەر و ئەندامانی تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا خۆشحاڵی خۆیان لە بەڕێوەجوونی کۆبوونەوەکە و ئامادەبوون بۆ باس و گفتوگۆی پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ کەسی یەکەمی زانکۆ واتە سەرۆکی زانکۆ دەربڕی و هەریەکیان لە بوار و چوارچێوەی کارکردنی خۆیاندا ڕا و سەرنجی خۆیان گەیاندە سەرۆکی زانکۆی کۆیە.
زانکۆی کۆیە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا و بەتایبەتی لەگەڵ ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژیی خۆی بەشێوەیەکی کارا و سەردەمییانە کاروباری ڕاگەیاندنی خۆی بە هەبوونی بەڕێوەبەر و تیمێکی لەخۆبردوو و خاکەڕا ڕادەپەڕێنێت تیمێک کە دەخوازن وێنە و سیمایەکی زیندوو و پڕ وزەلە زانکۆی کۆیە نیشانبدەن ببنە ڕایەڵەیەک بۆ پەیوەندی زانکۆ بە کۆمەڵگەی نێوخۆیی و دەرەکی.
---
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ