سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی (پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان) لە کۆڵەگەی پەرەپیدانی سەرچاوەکان لە پلانی ستراتیژی کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی (پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان) لە کۆڵەگەی پەرەپیدانی سەرچاوەکان لە پلانی ستراتیژی کرد

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکە وهاوکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی   پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، سەرۆکی لیژنەی تۆماری پلانی ستراتیجی پ.د. لقمان وسو، بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ و ئەندامانی لیژنەی (پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان) لە کۆڵەگەی پەرەپیدانی سەرچاوەکانی پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەکەی کرد.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە گرنگیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد کە وەکو یەکەم زانکۆ لە هەرێمی کوردستان پلانی پێنج ساڵەی خۆی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژی گرنگتر جێبەجێ کردنی کۆڵەگەکانی پلانەکەیە.

دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئامانج و ستراتیژییەکانی کۆڵەگەکەی چوارەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی باس کرد و داوای لە لیژنەکە کرد کە بە وردی کار لەسەر جێبەجیکردنی کۆڵەگەکە بکەن و ڕەنگدانەوەی کارەکان لەسەر چالاکییەکانی زانکۆدا هەبێت.

لای خۆیەوە سەرۆکی  لیژنەی (پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی   پ.ی.د. یادگار عبداللە علی  ، سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کۆیەی کرد بۆ بیرۆکە و داهێنانی پلانی ستراتیژی و ئاماژەی بەوە کرد کە لیژنەکەیان هەموو هەوڵێک ئەخەنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی کۆڵەگەکە.

دواتر ئەندامانی لیژنەکە ڕاو سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستە ڕوو سەبارەت بە کار و ئەرکەکانی لیژنەکە و پلانیان بۆ کارکردن لە داهاتوو. 

شایانی باسە (باشترکردنی سەرچاوە مرۆییەکان و کارایی ستافی بەڕێوەبردن)  بەشێکە لە کۆڵەگەی چوارەمی  پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ .

 Koya University Koya University

News Date
Image
سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی (پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان) لە کۆڵەگەی پەرەپیدانی سەرچاوەکان لە پلانی ستراتیژی کرد
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ