تێزێکی خوێندکاری دکتۆرا " ڕەوەز ڕۆستەم حمدامین " لە بواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی " باڵانسی ئاوی ئاووهەوایی و کاریگەری لەسەر دارستانەکانی ناوچەی شاخاوی پارێزگای سلێمانی و چۆنییەتی پەرەپێدانی (لێکۆڵینەوەیەک لە ئاو و هەوای پڕاکتیکی) " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " ڕەوەز ڕۆستەم حمدامین " لە بواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی " باڵانسی ئاوی ئاووهەوایی و کاریگەری لەسەر دارستانەکانی ناوچەی شاخاوی پارێزگای سلێمانی و چۆنییەتی پەرەپێدانی (لێکۆڵینەوەیەک لە ئاو و هەوای پڕاکتیکی) " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەرێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د سۆران حمدامین سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د نالی جواد حمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د ئاشتی سلام صدیق ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د ئازاد عثمان رسول ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران، پ.ی.د محمد قادر رسول ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.ی.د لوقمان وسو عمر لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.