ماستەرنامەیەک سەبارەت بە ئەنفالی کۆیە لەبەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆ کرا

 ماستەرنامەی خوێندکار " کۆسرەت ئەکرەم عەوڵا " سەبارەت بە ئەنفالى کۆیە بە ناونیشانى "کۆیە لە شاڵاوى ئەنفالى چواردا توێژینەوەیەکى مێژوویى –  زارەکی‌یە"  لە بەشى مێژووى فاکەڵتیى پەروەردەی زانکۆى کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژى  پێنج شەمە ٢٦ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٣، گفتوگۆى خوێندکارى ماستەر   " کۆسرەت ئەکرەم عەوڵا "  لە بوارى  مێژوویى نوێ و هاوچەرخ سەبارەت  بە ئەنفالى کۆیە بە ناونیشانى "کۆیە لە شاڵاوى ئەنفالى چواردا توێژینەوەیەکى مێژوویى –  زارەکی یە  "  لە بەشى مێژووى فاکەڵتیى پەروەردە زانکۆى کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی سەرۆکی لێژنە و لە  زانکۆی ڕاپەڕین ، پ.ی.د . فەرەیدون عبدالرحیم عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی صلاح الدین،  پ.ی.د. قارەمان نادر محەمەد ئەندامی لێژنە و لە  زانکۆی کۆیە و پ.ی.د. هۆشمەند عەلی محمود لە زانکۆی کۆیە ئەندام و سەرپەرشتیارى توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University