تێزی خوێندکاری دکتۆرا "ئاوارە صابر حمد نجیم" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر تمرینات تاهیلیة بالوسط المائی فی بایومیکانیکیة بعض المهارات الاساسیة للمصابین بالشلل الدماغی نصفی للاعمار (٨-١٢) سنة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "ئاوارە صابر حمد نجیم" لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی "تاثیر تمرینات تاهیلیة بالوسط المائی فی بایومیکانیکیة بعض المهارات الاساسیة للمصابین بالشلل الدماغی نصفی للاعمار (٨-١٢) سنة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د سعاد عبدالحسین وهیب سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی بەغداد، پ.د عارف محسن ابراهیم ئەندامی لێژنە و لە کۆلێژی نوور، پ.د ولید غانم ذنون ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی موسڵ، پ.د زینب عبد علی عباس ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د عبداللە فقی یزین احمد ئەندامی لێژنە و لە بۆڕدی کوردستانی، پ.د نهاد ایوب قادر و پ.د شوان قادر میدیا لە زانکۆی کۆیە و زانکۆی پزیشکیی هەولێر ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیارانی توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.