تێزی خوێندکاری دکتۆرا "دەریا صابر حمد" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "بەراوردی پڕۆسە مۆرفۆلۆژییەکان لە نێوان زمانی کوردی و فارسیدا (لە ڕوانگەی تیۆری مۆرفۆلۆژیی مۆرفیم بناغە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "دەریا صابر حمد" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "بەراوردی پڕۆسە مۆرفۆلۆژییەکان لە نێوان زمانی کوردی و فارسیدا(لە ڕوانگەی تیۆری مۆرفۆلۆژیی مۆرفیم بناغە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د ابوبکر عمر قادر سەرۆکی لێژنە، پ.ی.د شێرزاد سعید صدیق ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران، پ.ی.د ڕۆژان نوری عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د سلیمان رجب اسماعیل ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د تەلار صباح عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د شێروان حسین حمد و پ.ی.د یادگار کەریمی لە زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەندام و سەرپەرەشتیارانی توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University