سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە نووسەر و ڕۆماننووس شێرزاد حەسەن کرد.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە نووسەر و ڕۆماننووس شێرزاد حەسەن کرد.

ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە د. مەهاباد ئازاد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن م.ی محمد کەریم سەیدگوڵ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان د. پەخشان فهمی بەڕێوەچوو.

لەم دیدارەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە وێڕای بەخێرهێنانی نووسەر و ڕۆ شێرزاد حەسەن هاوکات بەگرینگییەوە باسی خزمەت و کارەکانی ناوبراوی کرد بە بواری زمان و ئەدەبی کوردی، لەلای خۆیەوە نووسەر و ڕۆماننووس شێرزاد حەسەن هاوکات لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵبوونی خۆی بەم دیدارە بەگرینگییەوە پێشکەوتنەکانی زانکۆی کۆیەی بەرزنرخاند.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە بڕگەیێکی دیدارەکەدا پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی پێشکەش شێرزاد حەسەن نووسەر و ڕۆماننووس کرد.

Green Koya UniversityKoya UniversityKoya University
Koya University

News Date
Image
Koya University