ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەن نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لە باڵەخانەی فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا. 

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٦ی حوزەیرانی ی زایینی٢٠٢٤، ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆ، نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

پێش دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق  لەگەڵ ئەنجوومەنی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کۆبوویەوە.  

لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ گوێی لە سەرنج و تێبینییەکانی سەرۆک بەشەکانی فاکەڵتییەکە گرت و لەم چوارچێوەیەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکایەتیی زانکۆ لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توێژینەوەی زانستی و تێپەڕاندنی گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و فەراهەمکردنی کەشێکی باشتر بۆ مامۆستا و خوێندکاران لە هۆڵ و تاقیگە و ژووری مامۆستایان.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، وێڕای جەختکردنەوەی بۆ زیاتر هاندانی مامۆستایانی زانکۆ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە زانستی ئاست بەرز و هاوکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی باڵەخانەکان داوای لە ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئەندازە و پرۆژەکان دەرخستەیەک بۆ کەموکوڕییەکانی باڵەخانەکە پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی  جێبەجێ بکرێت.  

لای خۆیەوە ڕاگری فاکەڵتیی پ.ی.د. ئیلهام مجید قادر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نۆزدەهەمینی ئەنجوومەنی زانکۆ لە فاکەڵتییەکە دەربڕی و هاوکات سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆکی زانکۆی کۆیەی کرد بۆ باشترکردنی پرۆسەی خوێندن و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی و  ئەم سەردانی سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی بۆ فاکەڵتییەکە بەرزنرخاند.  

دواتر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆ دەستی پێکرد لەسەر بنەمای ئەجێندای کۆنوونەوەکە کە تاووتوێکردنی چەند پرسێکی زانستی و کارگێڕی و دارایی لە خۆ گرتبوو و یەکێک لە تەورەکانی کۆبوونەوەکە هەموارکردنەوەی مەرج و ڕێنمایەکانی پاداشتی توێژینەوە بوو کە ئەم هەموارە تازە دەبێتە هۆی زیاتر هاندانی مامۆستایانی زانکۆمان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ئاست بەرز و کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر بەرز کردنەوەی پێگەی زانستی زانکۆمان.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University