تاقیکردنەوەی کلینیکیی کۆتاییی خوێندکارانی قۆناغی شەشەمی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

تاقیکردنەوەی کلینیکی کۆتایی ناسراو بە "OSCE" واتە "Objective Structured Clinical Examination" تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی شەشەمی فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە بە بەشداری ٤٣ خوێندکار بەڕێوەچوو.

ڕۆژی شەممە ٨ی پووشپەڕ ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی زایینی، خوێندکارانی قۆناغی شەشەمی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بەشدارییان کرد لە تاقیکردنەوەی کلینیکی کۆتایی ناسراو بە "OSCE"، ئەم تاقیکردنەوەیە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید دکتۆر خالیدی کۆیە و بە بەشداری ٤٣ خوێندکار بەڕێوەچوو.

خوێندکاران لەم تاقیکردنەوەیەدا لە بابەتە جۆراوجۆرەکانی بواری زانستی پزیشکی تاقی دەکرانەوە و لە ٣٢ وێستگەی تاقیکردنەوەدا شیکردنەوەیان بۆ ٣٢ حاڵەتی جیای نەخۆشی دەکرد کە ئەم حاڵەتانە هەم نەخۆش واتە کەیسی زیندوو و هەم پشکنینی دەگرتەوە.

ئەم تاقیکردنەوەیە بەگشتی و خوێندکاران بە تایبەتی لە وێستگە جیاجیاکان لەلایەن پزیشک و مامۆستای پسپۆڕەوە سەرپەریشتی دەکران بەجۆرێک کۆی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکە بە بەشداری ٨٠ پزیشک و مامۆستا بەڕێوەچوو و لەم ژمارەیە ٣٠ مامۆستای فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە و ٥٠ مامۆستای دەرەکی لە زانکۆکانی تری کوردستان وەک سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی، ڕاگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەولێری پزیشکی، مامۆستایانی کۆلێژی پزیشکیی هەولێر، کەرکووک و ئەنجوومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و چەند مامۆستای بەئەزموونی دەرەوەی وڵات و پزیشکانی پسپۆڕی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربوون.

ئەم تاقیکردنەوەیە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب و لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید دکتۆر خالیدی شاری کۆیە بەڕێوەچوو و دەرچوونی خوێندکاران لەم تاقیکردنەوەیە پێشمەرجی پێدانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری پزیشکی.

تەواوی وێنەکان لە چاناڵی تەلەگرامی زانکۆی کۆیە بەردەستە:

https://t.me/KoyaUniMedia

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University