سەرکۆماری عێراق ژمارەیەک کتێبی زانستیی بەخشییە زانکۆی کۆیە

سەرکۆماری عێراق د. لەتیف محمد رەشید، ژمارەیەک کتێب کە چەندین ناونیشانی زانستی لە خۆدەگرێت بەخشییە زانکۆی کۆیە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، دیاریی سەرکۆماری عێراق د. لەتیف محمد ڕەشید کە بریتی بوو لە ٣٥٣ کتێبی زانستی ڕادەستی شاندی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە کرا.

سەبارەت بەو بابەتە، بەرپرسی کارگێڕیی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە شاخەوان محمد ئاماژەی بەوە کرد کە دیارییەکەی سەرکۆماری عێراق زیاتر لە ١٠٠ ناونیشانی زانستی و ئەکادیمی لە بوارەکانی؛ مێژوو، زمان و ئەدەب، قانوون، کارگێڕی و ئابووری، ژمێریاری، ئەندازیاریی تەلارسازی و پرۆگرامسازی چەند بوارێکی تر لە خۆ دەگرێت.

شاخەوان محمد، باسی لەوەش کرد کە لە ئێستادا سەرقاڵی پۆلێن کردنی کتێبەکانن و لە هەفتەی ئایندەوە دەخرێتە بەردەست خوێنەران و توێژەرانی زانکۆ.

لیستی ناوی کتێبەکان هاوپێچ کراوە

Koya University
Koya University

News Date
Image
Koya University