فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی هاوبەش لەگەڵ فاکەڵتیی زانستی زانکۆی موسەننا و دامەزراوەی یۆرکا-ی فەڕەنسی بەڕێوەدەبات
زانکۆی کۆیە، لە چوارجێوەی پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی موسەننا و دامەزراوەی یۆرکا-ی فەڕەنسی کۆنفرانسێکی تایبەتی بواری زانستە کردارییەکان بەڕێوەدەبات.
کۆنفرانسەکە بە دروشمی "توێژینەوەی زانستی، دەروازەیەکە بۆ زانین و گەشەپێدانی شارستانییەکان"ـە و لە ڕۆژانی ٢٧-٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە فاکەڵتیی زانستی زانکۆی موسەننا بەڕێوەدەچێت.
هاوکات ٢٠ مامۆستای هەردوو بەشی فیزیا و بیرکاری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوە بەشداری لە کۆنفرانسەکە دەکەن.
News Date
Image
Description / Summary
هەواڵ: محمد کریم سیدگوڵ