ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەینەوە کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتووەتەوە و ئەوانەی دەرچووی ساڵانی پێشووترن و دەیانەوەێت درێژە بە خوێندنی زانکۆ بدەن، ئێستا دەتوانن ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەشی ئەم بەشانەی خوارەوە بکەن:

١. فاکەڵتیی پەروەردە:

  • بەشی زمانی کوردی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
  • بەشی زمانی عەرەبی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
  • بەشی  پەروەردە و دەروونزانی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
  • بەشی پەروەردەی ئاینی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
  • بەشی جوگرافیا (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
  • بەشی مێژوو (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)

٢. فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیى وزانستە وەرزشییەکان، خوێندنی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران):

  • بەشی پەروەردەی وەرزش (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
  • بەشی زانستى وەرزش بۆ تەندروستى و بەجێهێنان (زانکۆلاین، پارالێل)

٣. فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان:

  • بەشی کارگێڕی کار (ئێواران)

تێبینی:

١. ئەو خوازیارانەی کە وشەی بەکارهێنەر و کۆدی زانکۆلاینیان هەیە دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە بکەن.

٢. ئەو خوازیارانەی کە ساڵانی پێشوو پۆلی دوازدەی ئامادەییان تەواوکردووە و کۆدی زانکۆلاینیان نییە، ئەوە دەبێت بۆردی نمرەکانی پۆلی دوازدەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەکانیان وەرگرن و بیبەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لە پارێزگاکانیان بە مەبەستی ڕاستاندن و وەرگرتنی کۆدی زانکۆلاین.

٣. خوازیاران دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤وە تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە فۆرمی ئەو بەشە وەربگرن کە خوازیارین.

٤. دوای ئەو وادەیەی سەرەوە هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت و هیچ فۆرمێک وەرناگیرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە

Koya University

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.