کۆڕێکی شیعر لە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە کۆڕێکی شیعری بۆ هەریەک لە شاعیران " هەنار موفتی " و " ڕەوەند صالح " و " شەرمین وەلی " بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە بەمەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی ڕۆحی و ئەدەبیی گونجاو بۆ خوێندکاران هاوکات ڕەخساندنی بوارێک بۆ سەردانی کتێبخانە لە کەشێکی ئەدەبی بە دروشمی " کتێبخانە، پاییز و شیعر و خوێندکار ئاوێتەی یەکدی دەکات " کۆرێکی شیعری بۆ هەریەک لە شاعیران " هەنار موفتی " و " ڕەوەند صالح " و " شەرمین وەلی " بەڕێوەبرد.
News Date
Image