تێزی دکتۆرای " احمد عبدالسلام معروف " لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

 تێزی دکتۆرای " احمد عبدالسلام معروف " لە بواری ئەندازیاریی نەوت بەناونیشانی " Analysis and Development of an Aerodynamically Controlled High Efficient Air Flare For Low Flow Conditions  " لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار " احمد عبدالسلام معروف " لە بواری ئەندازیاریی نەوت بەناونیشانی " Analysis and Development of an Aerodynamically Controlled High Efficient Air Flare For Low Flow Conditions  " لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە پ.د ایسر طالب جاراللە سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی تکریت، پ.د لقمان عزیز عبدالکریم ئەندامی لێژنە، لە زانکۆی گەرمیان پ.ی.د. حیدر محمد عیسی و لە زانکۆی زاخۆ، پ.ی.د جعفر عبداللە علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د سیف طلال منجی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە زانکۆی کۆیە و پ.د جۆزێف سمیث لە زانکۆی میزۆری ئەندامی لێژنە و سەرپەرشتانی توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە

خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ 

سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Green Koya UniversityGreen Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya UniversityGreen Koya University

News Date
Image
Koya University