ڕۆژی "ئاڵای کوردستان" لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز بەرانبەر ١٧ی کانوونی یەکەم لە ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ڕۆژی "ئاڵای کوردستان" دیارکراوە وەکوو هێمایەک بۆ هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە مەهابادی پایتەختی کۆماری کوردستان.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، لە مەڕاسیمێکدا لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە ڕۆژی "ئاڵای کوردستان" بەرز ڕاگیرا.
ڕێزگرتن لە هێما و بەها باڵا نەتەوەییەکان بەشێکە لە ڕوانگە و دونیابینیی زانکۆی کۆیە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی خوێندەوار و نیشتماندۆست کە خزمەتکاری وڵات و کۆمەڵگەی خۆی بێ.
News Date
Image