زانکۆی کۆیە بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندییەکی پتەو و بەهێزی ئاکادیمی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی یادداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژوو کرد.
 
تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لە سلێمانی، ڕۆژی دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید و ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر، بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەرزنجی و د. پەخشان فهمی فەرحو سەردانی زانکۆی سلێمانییان کرد بە مەبەستی واژووکردنی یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی دوو لایەنە بۆ کارکردن لە بوارەکانی پەروەردە و توێژینەوە.
 
ئەم هەنگاوەی زانکۆی کۆیە و زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی هێنانەکایەی پەیوەندییەکی دامەزراوە و زیندووی ئاکادیمیی دوولایەنە و بۆ هەنگاونان و کاری پێکەوەیی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی کولتووری، خزمەتکردنی بواری پەروەردە و فێرکردن و برەودان بە توێژینەوەی هاوبەشی ئاستبەرز لە چوارچێوەی یادداشتێکی لێکتێگەیشتن گونجێندرابوو.
 
یادداشتنامەکەی نێوان دوو زانکۆی کۆیە و سلێمانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبێ و لە بوارە هاوبەشەکانی کارکردنی پێکەوەییدا دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە تاکوو بەم جۆرە پەرە بە پەیوەندیی هاوکارانەی نێوان ئەم دوو دامەزراوەیە بەهێزتر و پتەوتر بکات.
 
بوارەکانی کارکردنی پێکەوەیی ئەم لایەنانە دەگرێتەخۆی:
ا- ئاڵوگۆڕی مامۆستاتان، توێژەران، ستافی تەکنیکی و کارگێڕی.
ب- ئاڵوگۆڕی خوێندکارانی بەکالۆریۆس، دەرچوو و دکتۆرا.
ج- پڕۆگرامی هاوبەشی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.
د- کۆنفڕانسی هاوبەش.
ێ- پڕۆگرامی کولتووری هاوبەش.
ف- ئاڵوگۆڕی کەرەستەی ئاکادیمی، بڵاوکراوە و دۆکیۆمێنتی دیکە.
 
زانکۆی کۆیە لە ئێستادا و پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی و بەتایبەتی کۆڵەکە سەرەکییەکانی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" و "توێژینەوە و داهێنان" لەهەوڵدایە لە ڕێگای دروستکردنی پەیوەندیی ئاکادیمی بەهێز لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ناوخۆییەکان و هاوکات دەرەکییەکانیش بەشێوەیەکی کاراتر خزمەت بە پێشکەوتنی وڵات و کۆمەڵگە بکات.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
زانکۆی کۆیە
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ