سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێسوازی لە شاندێکی کۆمپانیای هواوی پێکهاتوو لە د. جمال نوری احمد بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئاکادیمیای هواوی لە عێراق و د.ماردین عبداللە انور بەڕێوەبەری سەنتەری پاڵپشتی هواوی لە عێراق کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، شاندێکی کۆمپانیای هواوی لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازییان لێکرا و ئەم شاندە پێکهاتبوو لە بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئاکادیمیای هواوی لە عێراق د. جمال نوری احمد و بەڕێوەبەری سەنتەری پاڵپشتی هواوی لە عێراق د. ماردین عبداللە انور.
ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین صابر طاهر، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید ، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بکر باپیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە د. پەخشان فهمی، سەرپەرشتی ئاکادیمای هواوی لە زانکۆی کۆیە م. لادێ سەردار عبدالرحمن کە ناوبراو لەهەمان کاتدا سەرپەرشتی تیمی عێراقی لە تراکی کڵاودە و خوێندکار شکۆ مغدید خوێندکاری زانکۆی کۆیە و ئەندامی تیمی عێراق لە تارکی کڵاود بەڕێوەچوو.
ئەم سەردانە بەمەبەستی گەیاندنی سپاس و پێزانینی کۆمپانیای هواوی بۆ زانکۆی کۆیە دوابەدوای سەرکەوتنی تیمی عێراقی لە تراکی کڵاود لە پێشبڕکێی هواوی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیای ناوەندیی کە تیمەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و لەلایەن م. لادێ سەردار مامۆستای زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی دەکرێ و هاوکات خوێندکارێکی زانکۆی کۆیەش بەناوی شکۆ مغدید ئەندامی تیمەکەیە ڕێکخرابوو.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەلای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی و زانکۆی کۆیەی بۆ ئەم سەرکەوتنە بە ساندی میوان ڕاگەیاند و بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە ئەم تیمە بە بەشداری خوێندکارێکی زانکۆی کۆیە و سەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار" بەگرینگییەوە لە بەشداریکردنی خوێندکارانی لەم پێشبڕکێیە جیهانییانە دەڕوانێ و هەروەها ناوبراو پێداگری لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان دوولایەن کردەوە.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق داوای لە کۆمپانیای هواوی کرد کە لەچوارچێوەی کۆڵەگەی (بە دیجیتاڵیکردن)ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە هاوکاری زانکۆی کۆیە بکەن بۆ گۆڕینی کەمپی زانکۆ بۆ کەمپی زیرەک (Smart Campus).
جێگەی باسکردنە کە سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە میانی کۆبوونەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی لە شاری سلێمانی دەستپێشخەری ئەوەی کرد کە زانکۆی کۆیە بکرێتە مۆدێلێک بۆ ئەو بابەتە.
هاوکات دەستپێشخەرییەکەی زانکۆی کۆیە لەلایەن سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری، د. محمد حسین کەلاری پاڵپشتی کرا و لەو چوارچێوەیەدا زانکۆی کۆیە و کۆمپانیای هواوی ڕێککەوتن کە دوو تیمی شارەزا درووست بکەن بۆ ئامادەکاری ڕێککەوتنی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە گرنگە.
لەمیانەی ئەم دیدارەدا وێڕای گەنگەشەی چەندین پرسی پەیوەندیدار بە ئاکادیمیای هواوی زانکۆی کۆیە و HQ ی هواوی هاوکات بڕوانامەی ڕێزلێنانی کۆمپانیای هواوی بەخشرایە هەریەک لە م. لادێ سەردار سەرپەرشتی ئاکادیمیای هواوی لە زانکۆی کۆیە و سەرپەرشتی تیمی عێراق لە تراکی کڵاود و خوێندکار شکۆ مغدید خوێندکاری زانکۆی کۆیە و ئەندامی تیمی عێراق لە تراکی کڵاود کە توانیبوویان پلەی یەکەمی پێشبڕکێێ هواوی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیای ناوەندیی بەدەستبهێنن.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ