پێشبڕکێیەکی زانستی لە نێوان خوێندکارانی بەشی پڕۆگرامسازیی زانکۆی کۆیە و خوێندکارانی بەشی پڕۆگرامسازیی زانکۆی کوردستان بە سپۆنسەری فاستلینگ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی پ.د هشیار زکی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر و د. ڕابی هەنیەش ڕاگری سکووڵی ئەندازیاریی زانکۆی کوردستان و مامۆستایان و خوێندکارانی هەردوو زانکۆ پێشبڕکێیەکی زانستی لە نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو.

پێشبڕکێیەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر وتارەکانی ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر و ڕاگری سکووڵی ئەندازیاریی زانکۆی کوردستان د. ڕابی هەنیەش لەلایەن ناوبراوانەوە پێشکەش کرا.

پێشبڕکێیەکە چەندین کێبەرکێی جۆراوجۆری بواری ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی وەک Typing Speed, Problem Solving, Tech Q/A, Software Projects لەخۆگرتبوو.

زانکۆی کۆیە هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژیی خۆی و ڕوانگە و دونیابینیی ئەمڕۆییانە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی لەبار بۆ برەودان بە تواناییە ئاکادیمی و زانستییەکانی خوێندکاران لە بواری خوێندنیان تاکوو بتوانێ بە ئەزموون و زانیاریی پێویست لە بواری داهاتووی پیشەییان تەیاریان بکات.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
زانکۆی کۆیە
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ