سەرۆکی زانکۆی کۆیە و سەرۆکی زانکۆی ئەبوزەبی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا 

لە میانەی بەشداری کردنی شاندی زانکۆی کۆیە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ لە یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی سەرکردەکانی بەردەوامیدان (First International Sustainability Leaders Meeting) لە وڵاتی ئیمارات ، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د.محمد حسیب صديق لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی ئەبوزەبی پ.د.غسان عواد کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

تیایدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە کورتەیەکی دەربارەی زانکۆی کۆیە خستەڕوو، و باسی لە کار و چالاکییەکانی زانکۆ کرد لەچوارچێوەی پلانی ستراتیژی زانکۆ (٢٠٢٣ -٢٠٢٧) بەتایبەتی دەستپێشخەری زانکۆی سەوز کە ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پرسی پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان ، هەروەها سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی ئەبوزەبی کرد سەبارەت بە بانگهێشتنامەکەی بۆ ئامادە بوون و بەشداریکردنی شاندی زانکۆی کۆیە لەم دیدارە.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی ئەبوزەبی پ.د.غسان عواد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندی یاوەری بۆ زانکۆی ئەبوزەبی و بەشداری کردنیان لە یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی سەرکردەکانی بەردەوامیدان . و بە گرنگییەوە ڕووانیە توانا و بەرەوپێشچوونی زانکۆی کۆیە کە هاوتەمەنە لەگەڵ زانکۆی ئەبوزەبی، و داوای کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا نامەی لێک تێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆ واژۆ بکرێت بە مەبەستی  هەماهەنگی کردن و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان هەردوو زانکۆ و بە تایبەتی لە بوارەکانی ئەنجامدانی چالاکی زانستی نێودەوڵەتی هاوبەش لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و دروستکردنی گروپی هاوبەشی توێژینەوەی زانستی بە تایبەتی لە بوارەکانی پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان کە جێی بایەخی هەردوو زانکۆیە. هەروەها پێکەوە کاربکەن لەسەر پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە پسپۆڕییە جیاوازەکان لەهەردوو زانکۆ.

شایانی باسە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی (٢.٢٣ - ٢٠٢٧) کۆڵەگەی پێنجەم کۆڵەگەی بەنێودەوڵەتی بوون و دەرکەوتنی جیهانی (Internationalization and Global Visibility) ئامانجییەتی پەرە بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بدات و سوود لە ئەزموونی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان وەربگرێت لە بەرەوپێشچوون و پێگەی نێودەوڵەتی زانکۆ.

Green Koya University

News Date
Image
Koya University