دادپه‌روه‌ری تاوانكاریی و ده‌سته‌به‌رو ڕێزگرتنی سه‌روه‌ری یاسا به‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی مافی مرۆڤ داده‌ندرێت، لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی چاكسازی له عێراق وه‌زاره‌تی داده ، كه به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی ئالانگاری گه‌وره‌ی ده‌بێته‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ری و ڕێزگرتن و پارێزگاری و پاڵپشتی كردنی پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ بۆ لایه‌نه‌كانی چاكسازی و داموده‌زگا یاساییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی لایه‌نی ده‌رونی و زانستی و دارایی و كارگێڕی ئه‌م دام وده‌زگایانه، درككردن به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه وه‌زاره‌تی داد حكومه‌تی فیدرالی هه‌ڵده‌ستێت به ڕێكخستنی ئه‌م كۆنفرانسه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆلێژەكانى ياسا لە زانكۆكانى عێراق (كۆیه، بەغداد، موستنسريە، بەسراو كەركوك).
ئامانجه‌كانی كۆنفرانس:
شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای دادپه‌روه‌ری تاوانكاری و ڕۆڵی دهمهزراوهكانی چاكسازی له سیاسه‌تی چاكسازی سزایی.
ده‌ست نیشان كردنی ئاڵانگاریه‌كان و پێشنیازی چاره‌سه‌ره پراكتیكیه‌كان بۆ پاڵپشتی سه‌روه‌ری یاسا.
هاندانی گه‌نگه‌شه‌ی ئه‌كادیمی و پیشه‌یی سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له دهمهزراوهكانی چاكسازی.
پێشکەشکردنى پێشنیازه‌كان بۆ په‌ره‌پێداتی توانایه‌كاندامه‌زراوه‌كانی چاكسازی .
مەرجەكانى بەشدارىكردن
1. توێژينەوەكان پێشكه‌ش ده‌كرێت بەو مەرجه‌ی كه پێشتر بڵاونەكرابێتەوە، يان بۆ بەشدارى پێنه‌كرا بێت له كۆنفرانسێكى پێشوتر.
2. پەڕاوی تايبەتمه‌ند پێشكەش دەكرێت لەلايەن شارەزايانى كاركرد‌و لە بوارى بەڕێوەبەرايەتیی گرتوخانەكان و مافى مرۆڤ.
3. چاپكردنی توێژينەوەو پەڕاوه‌كان بە سيستەمى وۆرد ده‌بێت بە شێوەيەك دەقەكان بە قەبارەى (١٤)و پەراوێزەكان بە قەبارەى (١٠)و نێوانى دێرەكان بە (١.٥)و بە فۆنتى (sImplified Arabic ) ئامادەكرابێت.
4. پێويستە توێژەر پابەندبێت بە بنەماو ئاكاری بابەتى و شێوە باوه‌كانی توێژينەوە.
5. نابێ ژمارەى لاپەڕەكانى توێژينەوەكە له (١٠) كەمتر بێت و لە ( ٢٠) زياتر نەبێت.
6. نابێ ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی په‌ڕاوه‌كان لە (١٠) لاپەڕه زياتر بێت.
7. پێويستە بابەتى توێژينەوەكە، يان پەڕاوه‌كان لە چوارچێوەى تەوەرەكانى كۆنفرانس بێت.
8. دوای ته‌واو كردنی توێژينەوەو په‌ڕاوه پەسەندكراوه‌كان لەلايەن ليژنەى زانستى، پێشكەش دەكرێن له كۆنفراسەكە بۆ گەنگەشەكردن.
9. پوختەى توێژينەوەكان و پەڕاوه‌كان هەڵسەنگاندنیان بۆ ده‌كرێت لەلايەن ليژنەى زانستیه‌وه.
10. سەرجەم توێژينەوەكان هەڵێنجانى ئەليكترۆنىان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت لەلايەن زانكۆ بەشدارەكانى كۆنفرانسەكە، كه‌نابێت رێژه‌كه‌ی لە (٢٠%) تێپەڕبێت.
- لا‌یه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆنفراس
-وه‌زاره‌تی داد .
-كۆلێژه‌كانی یاسا له زانكۆكانی عێراق (كۆیه - به‌غداد - مستنصریه - به‌سرا- كركوك) .
-تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ زیندانیان و ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی جه‌ماوه‌ری .
-دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی.
ڕێکەوت و شوێنی کۆنفڕانس:
> ٢٣-٢٤ ـــی مانگی ٤ ـــی ٢٠٢٥
> شوێن: زانکۆی کۆیە
-زانیاری و په‌یوه‌ندی كردن
بۆ پرسیاركردن تكایه په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بكه :
- بۆ زمانی كوردی : 07707212212
- بۆ زمانی عه‌ره‌بی : 07708861767
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مالپەرەوە سەرەکی کۆنفرانسبکە لەم رێگایانەوە

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ