سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەلایەن باڵیۆزی کۆماری عێراق لە وڵاتی ئیمارات پێشوازی لێ کرا

شاندی زانکۆی کۆیە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ لە ڕێکەوتی ٢٨ ی شوباتی ٢٠٢٥ سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی کرد لە وڵاتی ئیمارات و لە لایەن بەرێز ( د.موزەفەر الجبوری ) باڵیۆزی کۆماری عێراق  بەگەرمی پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە کورتەیەکی دەربارەی زانکۆی کۆیە خستەڕوو، و باسی لە کار و چالاکییەکانی زانکۆ کرد لەچوارچێوەی پلانی ستراتیژی زانکۆ (٢٠٢٣ -٢٠٢٧) هەروەها باسی لە سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندەکە کرد لە رۆژانی ڕابردوو لە وڵاتی ئیمارات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ولاتی ئیمارات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری و سەردانی شاندەکەی بەرز نرخاند و جەختی لەسەر دروستکردنی ئەم جۆرە پەیوەندییانە کردەوە هەروەها پاڵپشتی تەواوی باڵیۆزخانەی دەربڕی بۆ زانکۆکان لە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی  پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە وڵاتی ئیمارات .

جێی ئاماژەیە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لە بواری خوێندنی باڵا چونکە ئەو جۆرە پەیوەندییانە رۆڵی کاریگەر دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و بەدیهێنانی گەشەسەندن لە هەردوو وڵات.

شایانی باسە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی (٢.٢٣ - ٢٠٢٧) کۆڵەگەی پێنجەم کۆڵەگەی بەنێودەوڵەتی بوون و دەرکەوتنی جیهانی (Internationalization and Global Visibility) ئامانجییەتی پەرە بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بدات و سوود لە ئەزموونی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان وەربگرێت لە بەرەوپێشچوون و پێگەی نێودەوڵەتی زانکۆ.

 Koya University

News Date
Image
Koya University